لە سەرەتای ئەو دانیشتنە، مامۆستا عەبدوڕڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای بەخێرھاتن و ڕێز لە چالاکییەکانی تەواوی بەرپرسان، بەتایبەت ئەندامانی شوڕای ناوەندیی جەماعەت، لە بەشێک لە وتەکانی بە ئیلهام لە ئایەتی ۱۶۵ی سووڕەتی بەقەڕە وتی:
«بابەتی سۆزی خوا، چۆنیەتی و هۆکارەکانی، لە بابەتە زێڕینەکانی جیهانبینی یەکتاپەرەستییە؛ بابەتێک کە لەڕووی ناسینی نێو و سیفاتەکان و کردەوەکانی پەروەردگار و تێگەیشتن لە کەماڵ و جوانی و هەیبەتی ئەو بەدەست دێت. لە ئاکامدا، چاکە، گەورەیی و ڕەحمەتی خوا، سۆز و ڕێز هەمبەر بەدیهێنەری زانای کاربەجێ لە دڵی بڕواداراندا ئۆقرە دەگرێت و ئەوان بەرەو خاکەڕایی، بێفیزی و گوێڕایەڵی بانگ دەکات.»
دەقی وتەکانی ئەمینداری گشتی، بەو زوانە بڵاو دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب و بە وتەی جەماڵ ئیسماعیلی، سکرتێری شوڕای ناوەندیی جەماعەت، لە درێژەی ئەو دانیشتنە، ئاییننامەی شوڕای ناوچەیی و لێژنەی چاوەدێری و هەڵسەنگاندنی کاروبار، تاوتوێ کرا و پەسند کرا.
هەروەها لەو دانیشتنە، شیاویی بەربژێرانی پێشنیاری بۆ جێگریی ئافرەتان و خوێندکارانی زانکۆیی تاوتوێ کرا. لە کۆتاییدا خاتوو حومەیڕا حەمیدی وەک جێگری ئافرەتان و بەڕێز موحەممەد نێزیری وەک جێگری خوێندکارانی زانکۆیی بە زۆرینەی دەنگەکانی هەڵبژێردران.
ئیسلاحوێب پیرۆزبایی بەو هەڵبژاردە شیاوانە دەڵێ و ئاواتی سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
بۆچوونهکان